وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی سستی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌ران رایگه‌یاند، هه‌مو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین به‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراو موچه‌ی سه‌رجه‌م داموده‌زگاكان بكه‌ین .
جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌سه‌ردانێكدا بۆ سه‌نته‌ری رۆشنبیری زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین رایگه‌یاند، له‌ئێستادا به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه تاڕاده‌یه‌ك گرفتی كۆكردنه‌وه‌ی داهاته‌كانمان بۆ دروستبوه، دابه‌شكردنی موچه سستی به‌خۆیه‌وه بینیوه، جگه له‌وه‌ش 200 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا ره‌وانه نه‌كراوه.
وتیشی، “ئومێده‌وارین له‌چه‌ند رۆژی داهاتودا، موچه‌ی سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم دابه‌ش بكرێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌مو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین به‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراو موچه‌ی سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم دابه‌شبكه‌ین”.
سه‌باره‌ت به قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر، جوتیار عادل وتی، “دوای سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوان، لیژنه‌یه‌ك پێكهێندراوه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و زیانانه‌ی به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه به‌ر خێزانه‌كان كه‌وتون، دوای هه‌ڵسه‌نگاندن ئه‌وه‌ی پێویست بێت له‌سه‌ر حكومه‌ت به‌پێی توانای خۆی، بۆیان جێبه‌جێده‌كرێت”.
سه‌باره‌ت به‌هه‌ماهه‌نگی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه، جوتیار عادل باسی له‌وه‌كرد، “جه‌ختمانكردوه‌ته‌وه ده‌بێت بۆشاییه ئه‌منیه‌كان به‌هه‌ماهه‌نگی پڕبكرێنه‌وه و چه‌ندینجار داواما له‌حكومه‌تی عێراق و هاوپه‌یمانان كردوه، به‌ڵام به‌پێی پێویست لایه‌نی حكومه‌تی عێراق نه‌هاتوه‌ته پێشه‌وه”.