وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا له‌باره‌ی سكاڵای كه‌سوكاری نه‌خۆشێكی كۆرۆنا له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌هلی رایگه‌یاند، لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و روداوه پێكهێناوه.
د. ئاسۆ حه‌وێزی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، “له‌سه‌ر فه‌رمانی وه‌زیری ته‌ندروستی بۆ به‌دواداچونی سكاڵای كه‌سوكاری نه‌خۆشێكی كۆرۆنا له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌هلی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر ڕا‌سپێردرا بۆ پێكهێنانی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ داواكاری گشتی بۆ گه‌یشتن به ڕاستی و دروستی ئه‌م ڕوداوه”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، “ئامانجی سه‌ره‌كی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر، پاراستنی مافی نه‌خۆش و وه‌رگرتنی ڕێكاری یاساییه له‌سه‌ر ئه‌و روداوه”.
شه‌وی رابردو به‌شێك له‌میدیاكان بڵاویانكرده‌وه، له‌به‌رامبه‌ر پێدانه‌وه‌ی ته‌رمی مردویه‌ك به‌كه‌سوكاره‌كه‌ی، نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌هلی داوای 10.000.000 (ده ملیۆن) دینار له‌كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌كه‌ن و به‌وهۆیه‌وه كێشه و گرفت له‌نێوان هه‌ردولا رویداوه.