وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ره‌تیكرده‌وه، هۆكاری سونتانی به‌شێك له‌دوكانه‌كانی بازاڕی نه‌ورۆز، بۆ پێوه‌ری زیره‌ك بگه‌ڕێته‌وه و راشیگه‌یاند، رێوشوێنی یاسایی به‌رانبه‌ر ئه‌و كه‌سانه ده‌گرنه‌به‌ر كه هه‌واڵی چه‌واشه‌كارانه له دژی خزمه‌تگوزارییه‌كانی كاره‌با بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
به‌گوێره‌ی رونكردنه‌وه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی كاره‌با، لیژنه‌ی سه‌رپێچی و سوتانی پێوه‌ری زیره‌ك له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای هه‌ولێر رایگه‌یاند، “به مه‌به‌ستی به‌دواداچون بۆ ئه‌و دوكانانه‌ی سوتابون، سه‌ردانی شوێنه‌كه‌مان له گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆز كرد، بۆمان ده‌ركه‌وت كه پێوه‌ره‌كان نه‌سوتابون و كار ده‌كه‌ن”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، “هیچ شوێنه‌واری سوتان له‌ناو بۆرده‌كه دیار نییه و هه‌ر چوار پێوه‌ره‌كه نه‌سوتاون و هه‌ردو سێركێته‌كان سه‌لامه‌تن و له ئه‌نجامدا بۆمان ده‌ركه‌وت هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه په‌یوه‌ندی به پێوه‌ری زیره‌كه‌وه نییه كه له ستون به‌ستراون و هۆكاری له‌ناو دوكانه‌كانه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “له كاتی سوتانی ئه‌و دوكانانه، ده‌نگۆی چه‌واشه‌كارانه سه‌باره‌ت به هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه له په‌یجه‌كانی سۆشیاڵ میدیا بڵاو كرابوه‌وه، له‌به‌رامبه‌ریشدا، وه‌زاره‌تی كاره‌با رێوشوێنی یاسایی به‌رانبه‌ر ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته به‌ر كه هه‌واڵی چه‌واشه‌كارانه له دژی خزمه‌تگوزارییه‌كانی كاره‌با بڵاوده‌كه‌نه‌وه”.