حزبی زەحمەتكێشان: كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەبەردەم تاقیكردنەوەیەكی قورس و ئەخلاقیدایە

جارێكی دیكە دەوڵەتی توركیا دوور لە هەموو عورفێكی نێودەوڵەتی و سیاسی و ئەخلاقی و سەربازی، هێزەكانی و مورتەزەقە تیرۆریستەكانی كۆكردۆتەوە، بۆ ئەوەی سنوری دەوڵەتێكی دراوسێی ببەزێنێ و پەلاماری گەلی كورد بدات، بەبێ ئەوەی گەلی كورد لە سوریا هیچ جۆرە هەڕەشەیەكی لە سەروەری و سنوری توركیا كردبێت.

لەم بارەیەوە هیوا سەید سەلیم ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بەئێستانیوزی راگەیاند: ئێمە پێمان وایە توركیا هیچ بیانویەكی نیە بۆ پەلاماردانی رۆژئاوای كوردستان. ئەگەر هێرش بكاتە سەر رۆژئاوای كوردستان ئەوا كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەبەردەم تاقیكردنەوەیەكی قورسی ئەخلاقیدایە. چونكە ناكرێت دەوڵەتێك بێ هیچ جۆرە بیانویەك پەلاماری ناو دەوڵەتێكی دیكە بدات و بە بەرچاوی هەموو دنیایەوە گەلێك كۆمەڵكوژ بكات.

ئێمە پێمان وایە كاتی ئەوە هاتووە هەمان مامەڵەی صەدام حوسێن لەسەر داگیركردنی كوێت لەگەڵ ئەردۆغان بكرێت.

پەیوەندیدار