لێدوانی سۆلشایەر و گواردیۆلا لەسەر یاری دێربی

سۆلشایەر ڕایگەیاند بارودۆخی یاریزانەکانی زۆرباشە و گواردیۆلاش دەیەوێت بگەڕێنەوە بۆ سەرکەوتنەکان.

سۆلشایەری ڕاهینەری مانچستەریونایتد پێش یاری دێربی یانەکەی بەرامبەر مانچستەرسیتی ڕایگەیاند کە دوای شکستەکەی لیڤەرپوڵ هەفتەیەکی سەختیان بەڕێکردوە و ئەنجامەکانیان بەرەو باشی چووە دوپاتیشیکردەوە بارودۆخی هزری یاریزانەکانی یانەکەی زۆرباشە.

دەربارەی کریستیانۆش وتی: ئەو یەکێکە لە باشترین یاریزانەکان مێژوو و کاریگەریەکانی لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگادا هەمیشە دیاربووە، ئەو گۆڵ بۆ یانەکە تۆماردەکات و یارمەتی یانەکەی دەدات بەڕاستی ئەو یاریزانێکی پیشەگەری سەرنجڕاکێشە.

لەلای خۆشیەوە پیپ گواردیۆلا ڕاهێنەری مان سیتی ئاشکرایکرد هەمیشە کاتێک چەند یاریەکە لەدوای یەک سەرکەوتن بەدەستدەهێنن دەتوانن ئاستیان باشتربکەن و هەوڵیش دەدەن بگەڕێنەوە بۆ سەرکەوتنەکانیان لە خولی ئینگلتەرا.

هەروەها وتیشی: لەو یاریانە بەرامبەر مان یونایتد ئەنجاممانداوە ئاستێکی بەرزمان نیشانداوە جگە لە یاریەکی وەرزی ڕابردوو بەڵام بەشێوەیەکی گشتی چەندین یاری باشمان ئەنجامداوە و تۆپی پێش بریتیە لە بردنەوە و دۆڕاندن.

پەیوەندیدار