ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بەنهێنی گەیشتە بەغدا

ئەمڕۆ دوشەممە ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بەنهێنی گەیشتە بەغدای پایتەخت‌و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی هێزه‌ شیعه‌كان كۆبۆوه‌.

سەرچاوەیەک بەمیدیای عێراقی وتوە، لەنیوەشەوی ڕابردودا قائانی گەیشتوەتە بەغدا، لەگەڵ سەرکردایەتی میلیشیا شیعەکان کۆبوەتەوە.

ئەم سەردانەی قائانی دوای ڕۆژێک دێت لەهەوڵی شکستخواردوی تیرۆرکردنی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کە لەڕێگه‌ی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چێندراوەوە لەناوچەی سەوز ماڵەکەی کرایە ئامانج.

هەرچەندە تائێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی هەوڵی کوشتنی کازمی لەئەستۆ نەگرتوە، بەڵام پێشتر هەریەک لەمیلیشیای عەسائیب ئەهلولحەق‌و کەتائیبی حزبوڵای عێراق، هەڕەشەیان لەسەرۆک وەزیرانی عێراق کردوە، بەهۆی کوژرانی خۆپیشاندەرێک لەکاتی پشێوییەکانی ڕۆژی هەینی ڕابردوی ناوچەی سەوز.

پەیوەندیدار