چاڤی هێرناندێز راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی بارسێلۆناچاڤی هێرناندێز راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی بارسێلۆنائه‌وروپا چاڤی هێرناندێز بارسێلۆنا
چاڤی هێرناندێز له نوێترین لێدوانی‌دا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ده‌بێت له یه‌كه‌مین خوله‌كی یاریكردنه‌وه به سه‌ختی یاری بكه‌ین و هێرشببه‌ین، ده‌شڵێت: ده‌زانم كۆمه‌ڵێك به‌ربه‌ستم له‌به‌رده‌مه، به‌ڵام نابێت بێهیوا بین و ده‌بێت كار بكه‌ین.
چاڤی هێرناندێز له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی ماركا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه یانه‌كه به ساتێكی مێژوویی تێپه‌ڕ نابێت، ده‌شڵێـت: ده‌زانم دۆخی یانه‌كه باش نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دڵخۆشی كردووم هه‌ستێكی ئه‌رێنی و سه‌ركه‌وتن له نێو تیپه‌كه‌دا هه‌یه، زۆریش خۆشحاڵم كه گه‌ڕامه‌وه بارسێلۆنا و ده‌مه‌وێت به زووترین كات ده‌ست به‌كار بكه‌م.
چاڤی ده‌شڵێت: سووپاسی بارسێلۆنا ده‌كه‌م كه هه‌وڵێكی زۆری له‌گه‌ڵ یانه‌ی سه‌دی قه‌ته‌ری دا بۆ ئه‌وه‌ی من بگه‌ڕێننه‌وه، ئێمه به‌خێرایی ده‌ست به كار ده‌كه‌ین و پێشبڕكێ ده‌كه‌ین و ئه‌مه‌ش ته‌حه‌دایه‌كی گه‌وره‌یه، به‌ڵام ئێمه بارسێلۆناین، هه‌موو ژیانی خۆم له‌م یانه‌یه به‌سه‌ر بردووه و لێره ژیاوم و گه‌وره بوومه بۆ ئه‌وه‌ی باشترین نازناو بۆ یانه‌كه‌م ببه‌مه‌وه و شه‌ڕ له‌سه‌ر ئه‌نجامی یارییه‌كان و سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌ین.
چاڤی گوتیشی: ئامانجی ئێمه زۆر ڕوون و ئاشكرایه، من وه‌كو راهێنه‌ر گه‌وره‌بوومه و پێگه‌یشتووم، پارێزگاری له شكۆی بارسێلۆنا ده‌كه‌م و له هه‌موو یارییه‌كان به‌بێ ترس هێرش ده‌به‌ین.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه چاڤی له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ بارسێلۆنا له‌به‌رده‌م چه‌ندان به‌ربه‌ست ده‌بێت، چونكه ئه‌گه‌ری كرانه ده‌ره‌وه‌ی له چامپیۆنزلیگ هه‌یه و ده‌بێت یاریی داهاتووی له بێنفیكا بباته‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه چه‌ندان یاریزانی به‌هۆی پێكانه‌وه دووركه‌وتوونه‌ته‌وه و كێشه‌یان هه‌یه، له‌وانه ئه‌گوێرۆ، جیرارد پیكێ، ئیریك گارسیا و ئانسو فاتی.
جگه له‌وه‌ش چه‌ندان یاریزان هه‌یه كه مووچه‌یه‌كی گه‌وره‌یان هه‌یه و ئاستیان دابه‌زیوه له‌وانه كۆتینیۆ، ئۆمتیتی و سێرجی رۆبێرتۆ.