لە ماوەی ١١ مانگدا ٢٨ ھەزار ھاووڵاتی ھەرێمی كوردستان بەرەو هەندەران كۆچیان كردووە

كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكانی ئەوروپا لە ھەرێم ئاشكرایدەكات، لە ماوەی ١١ مانگدا ٢٨ ھەزار ھاووڵاتی ھەرێمی كوردستان بەرەو هەندەران كۆچیان كردووە.

كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكانی ئەوروپا لە ھەرێم لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئامارێكی مەترسیداری كۆچكردنی ھاووڵاتیانی ھەرێمی ڕاگەیاند و باسی لەوەكرد، لە ماوەی ١١ مانگدا، ٢٨ ھەزار ھاووڵاتی ھەرێمی كوردستان بەرەو هەندەران كۆچیانكردووە و ٣٤ ھاووڵاتی لە سنوورەكانی بیلاڕوسیا و پۆڵندا گیانیان لە دەستداوە.

ئەو كۆمەڵەیە ئەوەشی خستەڕوو، تەنھا لە ئیدارەی ڕاپەڕین زیاتر لە ٧ ھەزار ھاووڵاتی لە ڕێی (توركیا و بیلاڕوسیا)ەوە كۆچیان كردووە و لەمساڵدا ٣٤ ھاووڵاتی كورد لە سنوورەكانی (توركیا و بیلاڕوسیا و پۆڵندا) گیانیان لەدەستداوە و بەشێكی زۆریشیان لە زیندانەكانی ئەو وڵاتانەدان و ھەندێكیشیان نادیارن.

پەیوەندیدار