تەندروستى جیهانى نیگەرانە لە شەپۆلێکى نوێى کۆرۆنا

تەندروستی جیهانی نیگەرانە لە شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنا و پێشبینیش دەکات تا مانگی سێی ساڵی داهاتوو، نیو ملیۆن هاوڵاتی ئەورپی بە کۆرۆنا گیانلەدەستبدەن.

هانس کلۆوغ، بەڕێوەبەری هەرێمی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە چاوپێکەوتنێدا لەگەڵ (بی بی سی)، رایگەیاند: بەقوڵی نیگەرانین لەبارەی بڵاوبونەوەی شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنا.

هۆشداریدا کە نزیکەی نیو ملیۆن مردنی نوێ تا مانگی ئازاری داهاتو تۆمار بکرێت، ئەگەر کاری بەپەلە ئەنجام نەدرێت.

لەبارەی تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکە، کوغ ئاماژەی بەوەکرد کە گۆڕینی وەرز و ناڕێکی لە وەرگرتنی پێکوتەی کۆرۆنا، هۆکاری سەرەکین لە بەرفراوانبونی ڤایرۆسەکە.

هەروەک باسی لەوەکرد، جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکانی وەک پۆشینی ماسک و پێکوتەی کۆرۆنا، دەتوانن رێگربن لە تەشەنەکردن و بڵاوبونەوەی بەرفراوانی شەپۆلەکە.

پەیوەندیدار