مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، هەڵوێستی خۆی لەبارەی خۆپێشاندانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستان راگەیاند و دەڵێت: “دەبێت هەموومان بەرپرسانە مامەڵە بکەین”.
مستەفا کازمی، شەوی رابردوو لە توویتێکدا لە هەژماری خۆی نووسیویەتی: “رووداوە ئازەربەخشەکانی ئەمدواییانەی هەرێمی کوردستان لەوانە لە سلێمانیی خۆشەویست، پێویستی بە هەڵوێستێکی بەرپرسانەی هەمووان هەیە بۆ پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و راگرتنی تێکچوونی دۆخەکە”.
سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختلەوەدەکاتەوە: “خۆپێشاندانی ئاشتییانە مافێکە، دەستوور گەرەنتی کردووە. پەلاماردانی خۆپێشاندەران و موڵک و ماڵی گشتی و تایبەتییش دوو کاری رەتکراوەن”.
دوێنێ، چوارشەممە، لە چوارەم رۆژی خۆپێشاندانی خوێندکاران لە پارێزگای سلێمانی، چەند شوێنێکی گشتیی و حیزبی لەلایەن خۆپێشاندەرانەوە سووتێندران. هەروەها هێزە ئەمنییەکان بە گازی فرمێسکڕێژ هێرشیانکردە سەر قوتابیانی زانکۆی سلێمانی و تووندوتیژیی لێکەوتەوە.