هۆكارەكانی دروستبوونی زیبكه‌ چییە؟

رووخساری مرۆڤ زۆر گرنگه‌، نه‌ك ته‌نها به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رنجی به‌رامبه‌ر راده‌كێشێت، به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ رووخساردا باری ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌ربۆیه‌ پزیشكان ده‌ڵێن‌ رووخسار یاخود ده‌موچاوی مرۆڤ ئاوێنه‌ی باری ته‌ندروستی مرۆڤه‌.

پزیشكان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌دوێن و ده‌ڵێن له‌كاتێكدا زیبكه‌ له‌ رووخساردا دروستده‌بێت له‌خۆوه‌ دروستنابێت، یان ته‌نها به‌هۆی خواردنی شیرینییه‌وه‌ نیه‌، به‌ڵكو بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ئه‌وانه‌ش پاكوخاوێنی و به‌رنامه‌ی نانخواردن و هه‌روه‌ها باری ته‌ندروستی مرۆڤ.

1- له‌كاتێكدا زیبكه‌ له‌سه‌ر چه‌ناگه‌و مل دروستده‌بێت، په‌یوه‌ندی به‌ هۆڕمۆنه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌كاتی سوڕی مانگانه‌ی خانمان.

2- له‌كاتێكدا زیبكه‌ له‌سه‌ر ناوچاوانت و لوتت دروستده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ زۆر سه‌رقاڵیت و كاتت كه‌م به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ بۆ وه‌رگرتنی ئارامی.

3- زییكه‌ی سه‌ر رومه‌تت بۆ پیسی ده‌ستی خۆت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی به‌ پیسی مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ هه‌یه‌.

4- له‌كاتێكدا زیبكه‌ت هه‌یه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری ده‌مت، بۆ شێوازی نانخواردنت و هه‌روه‌ها بۆ به‌رنامه‌ی نانخواردنت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، وه‌ك خواردنی لیمۆو خه‌ل، له‌هه‌مانكاتدا خواردنی سوركراوه‌ رۆڵێكی گه‌وره‌ ده‌بینێت له‌ دروستبوونی زیبكه‌دا.

پەیوەندیدار