دیپای ڕایگەیاند یانەکەی ئامادەیە و دەیانەوێت بەرامبەر بايرن سەرکەوتن بەدەستبهێنن

دیپای ڕایگەیاند یانەکەی ئامادەیە و دەیانەوێت بەرامبەر بیارن سەرکەوتن بەدەستبهێنن.

مێمفیس دیپای هۆڵندی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە لێدوانێکی بۆ ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی دەربارەی یاریەکەیان بەرامبەر بایرن میونشن لە چامپیۆنس لیگ ڕایگەیاند ئەو یاریە کۆتا هەلی یانەکەیەتی لە پاڵەوانیەتیەکەدا و پێویستە بەبەهێزی سوود لەو هەلە وەربگرن.

دیپای وتیشی: یاریەکەمان بەرامبەر بایرن وەک یاری کۆتایی وایە بۆ ئێمە چونکە هیچ بژاردەیەکمان نیە جگە لە سەرکەوتن بۆیە پێویستە بەباشترین شێوە خۆمان ئامادە بکەین لەڕووی دەروونی و هونەریشەوە بۆ ئەوەی باشترین ئاستی خۆمان پێشکەش بکەین.

یانەی بایرن میونشن پێشەنگی ڕیزبەندی کۆمەڵەی مسۆگەر کردووە و خاوەنی 15 خاڵە بەرشەلۆنەش لە پلەی دووەمدایە و حەوت خاڵی هەیە بەڵام بەنفیکاش خاوەنی پێنج خاڵە و مەترسی بۆ سەرکەوتنی بەرشەلۆنە درووست دەکات

پەیوەندیدار