لە جامی بەڕازیل بۆکا جۆنیۆرز لە تایرسی بردەوە و نازناوەکەی بەدەستهێنا.
لە یاری کۆتایی جامی ئەرجەنتین بۆکاجۆنیۆرز بۆ جاری چوارەم لە مێژووی خۆیدا جامەکەی بەرزکردەوە دوای ئەوەی بە لێدانە یەکلاکەرەوەمان لە تایرسی بردەوە.
کاتی یاسایی یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات و دواتر یاریزانانی هەردوویانە ڕوویان لە لێدانە یەکلاکەرەوەکان کرد و سەرەنجام بۆکا بە جیاوازی گۆڵێک و بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە چوارگۆڵ سەرکەوتنی تۆمارکرد و پاش شەش ساڵ بە نازناوەکە شاد بووەوە.
بەو بردنەوەیەش بۆکا جۆنیۆرز توانی 71یەمین نازناو لە مێژووی دروستبونیدا بەدەستبهێنێت کە یەکەم نازناوی لەو جامە دەگەڕێتەوە بۆ 52 پێش ئێستا و خەڵاتی جامەکەشی پێبەخشرا کە 58 هەزار دۆلار بوو، سەرەڕای سەرکەوتنی بۆ قۆناغی کۆمەڵەکانی وەرزی داهاتووی جامی لیبەتادۆریش بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ.