بەریتانیا هۆشداری دەداتە رووسیا

سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، بۆریس جۆنسن، لە میانی ئەو پەیوەندییەی لەگەڵ سەرۆكی رووسیا، ڤلادمیر پۆتین ئەنجامیدا، ئاماژەی بەوە كرد كە داگیركردنی ئۆكراینا رێگە بۆ دەرئەنجامی گرنگ دەكاتەوە و ھەڵەیەكی ستراتیژی دەبێت.

بەپێی ئەو راگەیەندراوەی كە لە نووسینگەی ژمارە ١٠ی سەرۆكایەتی وەزیرانی بەریتانیاوە بڵاوكراوەتەوە، جۆنسن پەیوەندییەكی لەگەڵ پوتین ئەنجامداوە

بۆریس جۆنسن، لە میانی پەیوەندییەكەدا، ئاماژەی بە “نیگەرانیی قوڵی” بەریتانیای لە بەرامبەر كۆكردنەوەی ھێزی رووسیا لەسەر سنووری ئۆكراینا كردووە و بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكان و چارەسەرێكی ھەمیشەیی جەختی لەسەر گرنگیی كاركردن لە رێگەی كەناڵە دیپلۆماسییەكانەوە كردووەتەوە.

جۆنسن، پابەندبوونی بەریتانیای بۆ یەكپارچەیی خاك و سەروەری ئۆكراینای دووپاتكردەوە و ھۆشداری لەوە دایەوە كە ھەر چالاكییەك كە سەقامگیری تێكدەدات ھەڵەیەكی ستراتیژی دەبێت كە رێگە بۆ دەرئەنجامی گرنگ دەكاتەوە

پەیوەندیدار