هێزەکانی ئاسایشی کەناراوەکانی توركیا، ٧٦ی کۆچبەری نایاساییان لە رۆژئاوای وڵاتەکە رزگارکرد، کە لەلایەن هێزەکانی یۆنان لە دەریای ئیجە ناچار بە گەڕانەوە کرابوون بۆ ئاوەكانی تورکیا.
ئاژانسی ئانادۆڵو بڵاویکردەوە، هێزەکانی سەربە فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا زانیارییان پێگەیشت لەبارەی بوونی ژمارەیەک کۆچبەری نایاسایی لەسەر بەلەمێک لە کەناراوەکانی شارۆچكهی کوشاداسی لە پارێزگای ئایدن رۆژئاوای وڵاتەکە و بەلەمێکی دیکە لە کەناراوەکانی چەشمە لە پارێزگای ئیزمیر رۆژئاوای وڵاتەکە، و دەستەجێ تیمەکان راونەی هەردوو شوێنەکە کران.
لە پارێزگای ئایدن، ٣٨ کۆچبەری نایاسایی و لە پارێزگای ئیزمیر ٢٢ کۆچبەری نایاسایی دیکە لەلایەن هێزەکانی یۆنان ناچار بە گەڕانەوە کرابوون بۆ ئاوە هەرێمییەکانی تورکیا، رزگارکران.
هاوکات لە کەناراوەکانی شاری بۆدرووم لە پارێزگای موغڵا رۆژئاوی تورکیا ١٦ کۆچبەری نایاساییان رزگارد کە لەسەر بەلەمێکی پلاستیكی بوون.
دوای راییکردنی کارهكانیان، ی کۆچبەرە نایاساییەکان رادەستی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ لە پارێزگاکانی ئایدن و ئیزمیر و موغڵا کران.