تەرمی گەنجەكەی تەكیە دۆزرایەوە

گه‌نجێك لە ناحیەی تەکیە بەهۆی بارانی بەهێزو هاتنی لافاوی کتوپڕ ئاو بردویەتی و به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه‌.
شه‌وی رابردو گه‌نجێك به‌ناوی رامیار بەختیار، كه‌ ته‌مه‌نی 16 ساڵه‌ لە ناحیەی تەکیە بەهۆی بارانی بەهێزو هاتنی لافاوی کتوپڕ ئاو بردویەتی و بەرەبەیانی ئەمڕۆ شه‌ممه‌ سێ کیلۆمەتر لە دوری ئەو شوێنەی کوڕەکەی کەوتوەتە ناو چەمەکەوە تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.
له‌ دره‌نگانی شه‌وی پێنجشه‌ممه‌وه‌ شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێمی كوردستانی گرتوه‌ته‌وه‌ و له‌ پارێزگای هه‌ولێر زیانی به‌ چه‌ند گه‌ڕه‌كێك گه‌یاندوه‌ و تا ئێستاش 12 كه‌س له‌ هه‌ولێر و یه‌ك كه‌س له‌ ته‌كیه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای سلێمانی مردون.

پەیوەندیدار