روونكردنەوەیەك لە ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند: “سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 18/12/2021 ئاگر له‌ ژووری دادوه‌رێكی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ نهۆمی دووه‌می باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌كه‌وێته‌وه‌ و دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی تیمه‌كانی ئاگركۆژینه‌وه‌ و گه‌یشتنیان بۆ شوێنی رووداوه‌كه‌، ئاگره‌كه‌ ده‌كوژێنرێته‌وه‌ و كۆنترۆڵ ده‌كرێت”.

روونیکردەوە: “خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌و رووداوه‌ هیچ زه‌ره‌ری گیانی نه‌بووه‌و ته‌نیا زه‌ره‌ری مادی لێكه‌وتووەته‌وه‌”.

ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون، بۆ ئه‌و رووداوه‌ پێك دێنێت و دواتر ئه‌نجامه‌كان راده‌گه‌یه‌نرێت”.

پەیوەندیدار