وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: توركیا ڕێڕەو و سەرچاوەی تیرۆریستانە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند توركیا بووەتە ڕێڕە و سەرچاوەی ئەو چەكدارانەی دەچنە نێو گروپە تیرۆریستییەكاین عێراق و سوریاوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە ڕاپۆرتی ساڵانەی سەبارەت بە تیرۆر ڕایگەیاند، توركیا سەرچاوە و ڕێڕەوی ئەو چەكدارە بیانییانەیە كە دەیانەوێت بچنە نێو داعش و گروپە تیرۆریستییەكانی دیكەی سوریا و عێراق و ئەوانەش كە دەیانەوێت ئەو دوو وڵاتە بەجێبهێڵن.

بە پێی ئامارەكانی وەزارەتی ناوخۆی توركیا، لە ساڵی 2015-2020 هەشت هەزار و 143 كەس بە گومانی پەیوەندییان لەگەڵ گروپە تیرۆریتسییەكان سنوورداش كراون.

لە ڕاپۆرتەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكادا ئاماژەش بەو هەڵمەتە بەرفراوانەش كراوە كە توركیا بە ناوی بەرەنگاربوونەوەی پەكەكە دژ بە چالاكوان و سیاسەتمەدارانی كورد ئەنجامی دەدات و تێدا هاتووە ساڵی 2020 دەستگیركردنی سیاسی بە تۆمەتی پشتیوانی یان هاوكاریكردنی پەكەكە لە دژی ڕۆژنامەنووس، چالاكوانانی مافی مرۆڤ، پارێزەر و سیاسەتمەداران بەردەوام بووە.

پەیوەندیدار