چێڵسی و پاریس ڕکابەری گواستنەوەی یاریزانێکی میلان دەکەن

چێڵسی ڕکابەری پاریس سان جێرمان دەکات بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ تیۆ ئەنجامبدات.

یانەی چێڵسی ئینگلیزی بەهۆی دوورکەوتنەوەی بن چێلوێلی بەرگریکاری باڵی چەپی یانەکەیەوە تا کۆتایی ئەم وەرزە بەهۆی پێکانەوە بڕیاریداوە یاریزانێک بۆ جێگاکەی بگوازێتەوە.

ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ڕایگەیاند کە تۆماس تۆخێلی ئەڵمانی ڕاهێنەری یانەی چێڵسی داوای لە کارگێڕی یانەکەی کردووە بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ تیۆ هێرناندێزی یاریزانی میلان ئەنجام بدەن.

هێرناندێزی فەڕەنسی لە ساڵی 2019 لە ڕیاڵ مەدریدەوە پەیوەندی بە ئەی سی میلانەوە کرد و ئاستێکی زۆر بەرز لە یانە ئیتاڵیەکە پێشکەش دەکات.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکرد چێڵسی لە ئەنجامدانی ئەو گرێبەستەدا ڕووبەڕووی ڕکابەریەکی سەختی پاریس سان جێرمان دەبێتەوە کە ئەویش هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدات.

تیۆ هێرناندێز لەگەڵ میلان بەشداری 100 یاری کردووە و 16 گۆڵیس تۆمارکردوە و 18 گۆڵیشی دروستکردوە.

پەیوەندیدار