لە تۆڵەی كوشتنی بێچویەکیاندا چەند مەیمونێک زیاتر لە 200 سەگیان کوشت

لە روداوێکی ترسناک و دەگمەندا کە لەیەکێک لە ناوچەکانی هیندستان رویدا، دەریدەخات کە تۆڵەکردنەوە تەنانەت لە نێو ئاژەڵەکانیشدا بونی هەیە، بەشێوەیەک مەیمونەکان لە تۆڵەی کوشتنی بێچویەکیان لەلایەن گروپێک سەگەوە، (زیاتر200) سەگیان کوشت.

روداوەکە لە گوندی لاووێل لە کە ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی پێنج هەزار کەسە، رویداوە.

بەپێی شایەدحاڵانی گوندەکە کە روداوەکەیان بۆ هەواڵ (18) باسکردووە، گروپێک سەگ بەچکە مەیمونێک دەکوژن، دواتر مەیمونەکانی ناوچەکە دەستدەکەن بە تۆڵەکردنەوە و سەگەکان دەکوژن.

بەپێی وتەی ئەو کەسانە، مەیمونەکان هەر سەگێک ببینن دەیگرن و دەیبەن لەسەر شوێنێک یان دارێکی بەرزەوە دەیخەنە خوارەوە و دەیکوژن.

بە وتەی دانیشتوانی گوندەکە، لەماوەی مانگی رابردووەوە تائێستا مەیمونەکان زیاتر (200) سەگیان کوشتووە. تەنانەت یەک سەگیش لە گوندەکە نەماوە.

بەپێی هەواڵەکە، بۆ چارەسەرکردنی ئەم روداوە دانیشتوانی گوندەکە پەیوەندی بە پۆلیسی دارستانەوە دەکەن، بەڵام پۆلیس دوای گەیشتنی بە ناوچەکە تەنانەت نەیتوانیوە مەیمونێکیش بگرێت.

دوای ئەوەی پۆلیسی دارستان شکستی هێنا لە گرتنی مەیمونەکان، خەڵکی گوندەکە دەستیانکردن بە گرتنی مەیمونەکان، بەڵام مەیمونەکان هێرشیان کردە سەریان و چەند پیاوێکی گوندەکەیان بریندارکردووە.

خەڵکی گوندەکە وتوشیانە کە مەیمونەکان بەوەوە نەوەستاون و تەنانەت هێرشیان کردوەتە سەر منداڵانی قوتابخانەکان و بوەتە هۆی ترساندنیان.

پەیوەندیدار