بەشداریکردنی ئەلڤێس دوادەکەوێت

بەهۆی یاساکانی لالیگاوە ئەلڤێس لە یاریەکەی مایۆرکا بێبەش دەبێت و یەکەم یاری بەرامبەر لینارێس ئەنجام دەدات.
ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەنوسی ئیسپانی دوپاتیکردەوە کە دانی ئەلڤێسی بەرازیلی بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ناتوانێت لە یاری یانەکەی بەرامبەر ڕیاڵ مایۆرکا لە خولی ئیسپانیا بەشداری بکات کە لە 2ی کالنونی دووەمی داهاتوو ئەنجام دەدرێت.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ڕایگەیاند هاندەرانی بەرشەلۆنە هیواخواز بوون لە یاریەکەی مایۆرکا ئەلڤێس ببینن بەڵام بەهۆی یاساکانی خولی ئیسپانیاوە ناتوانێت بەشداری لەو یاریەدا بکات.

یەکەمین یاری فەرمی ئەو یاریزانە بەرازیلیە بەرامبەر یانەی لینارێس دەبێت لە قۆناغی 32ی جامی شای ئیسپانیا کە وابڕیارە ڕۆژی 5ی کانونی دووەم بەڕێوەبچێت.

وەرزی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان لە ڕۆژی 3ی کانوونی دووەم دەستپێدەکات و لەوکاتەدا ئەلڤێس ماتوانێت بە فەرمی بەشداری یاریەکانی یانەکەی بکات.

ئەلڤێسی 38 ساڵ مانگی ڕابردوو بە گرێبەستێکی سەربەست گەڕایەوە یانەی بەرشەلۆنە بەڵام لە هیچ یاریەکی فەرمیدا بەشداری نەکردووە.

پەیوەندیدار