بەهۆی میراتییەوە كەسێك خوشكێك و خوشكەزایەكی خۆی دەكوژێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوانه‌كانی به‌غدا تاوانێكی گوماناوی كوشتن ئاشكرا ده‌كات و تۆمه‌تباریش ده‌ستگیر ده‌كرێت.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوانه‌كان له‌ به‌غدا رایگه‌یاند، تیمه‌كانیان له‌ ناوچه‌ی (مه‌دائین) تاوانی كوشتنی ئافره‌تێك و كوڕه‌كه‌ی له‌ لایه‌ن تاوانبارێكه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات.

ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌ناوچه‌ی (پردی دیاله‌) له‌ به‌غدا، برایه‌ك خوشكه‌كه‌ی و كوڕی خوشكه‌كه‌ی له‌سه‌ر كێشه‌ی خێزانی و دابه‌شكردنی میرات ده‌كوژێت، دوای به‌دواداچوون و چاودێریكردنی ناوچه‌كه‌، تاوانبار ده‌ستگیر ده‌كرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوانه‌كانی به‌غدا روونیكرده‌وه‌، تاوانبار له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ دانی به‌ تاوانه‌كه‌ ناوه‌ و له‌ رێگه‌ی ده‌مانچه‌وه‌ ئه‌نجامیداوه، به‌ گوێره‌ی مادده‌ی 406ـی یاسای سزادانی عێراقی ده‌ستگیر كرا.

پەیوەندیدار