ڕیاڵ مەدرید کۆتا هەل دەبەخشێتە هازارد تا جێگای خۆی لە پێکهاتەی یانەکەدا بکاتەوە ئەگەرنا دەیفرۆشێت.
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکانی ئیسپانیا دوپاتیانکردەوە بارودۆخی ئیدین هازاردی بەلجیکی یاریزانی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی تائێستا جێگیر نیە چونکە ئەو شوێنەی یاری تیادا دەکات ڕکابەریەکی زۆری لەسەر دەکرێت.
هازارد لە یاری ڕابردووی یانەکەی بەرامبەر کادیش گەڕایەوە بەڵام هیچ کاریگەری نەبوو و زنجیرەی سەرکەوتنەکانی ڕیاڵ مەدریدیش لەو یاریەدا ڕاوەستا.
ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ڕایگەیاند پێویستە لەسەر هازارد ڕکابەری هەریەکە لە ئەسێنسیۆ و ڤینیسیۆس جۆنیۆر و ڕۆدریگۆ بکات تا جێگای خۆی لە پێکهاتەی یانەی شاهانەدا بکاتەوە.
ڕۆژنامەکە ئاشکراشیکرد هازارد تەنیا پێنج مانگی داهاتووی لەبەردەستە تا بەرپرسانی یانەکەی ڕازی بکات بە هێشتنەوەی لە وەرزی داهاتوو ئەویش بە سەلماندنی ئاستی ڕاستەقینەی لە یاریەکانی داهاتوودا.