منداڵێک کە لە یەختەکە نقومبووەکەی یۆناندا بێسەروشوێن بوو دۆزرایەوە

منداڵێک کە لە یەختەکە نقومبوەکەی یۆنان بێسەروشوێن بو دۆزرایەوە و ناوی “رێنوار رێبوارە” و خەڵکی کۆیەیە، له‌ ئێستادا له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دورگه‌ی یۆنان له‌ ژێر چاودێریدایه‌.
شه‌وی 21ی ئه‌م مانگه‌، ده‌یان كۆچبه‌ر كه‌ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی تێدابوو‌، هه‌وڵیاندا له‌ رێگه‌ی ده‌ریاوه‌ خۆیان بگه‌یه‌ننه‌ یۆنان به‌له‌مه‌كه‌یان ژێر ئاوكه‌وت، به‌پێی زانیاریه‌كان، تا ئێستا 13 كه‌س رزگاركراون و ته‌رمی سێ كۆچبه‌ریش دۆزراونه‌ته‌وه‌.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی رزگاركراوه‌، منداڵێكی ته‌مه‌ن 11 ساڵانه‌ كه‌ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه‌، كه‌ له‌ تۆمارێكی ده‌نگیدا بۆ كه‌سوكاریه‌كه‌ی ده‌ڵێت، ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كدایە له‌ دورگه‌یه‌كی یۆنان و بە گریانەوە داوای دۆزینەوەی کەسوکاری دەکات.
ئه‌و منداڵه‌ ته‌مه‌ن 11 ساڵانه‌ ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی یۆنانە و چارەسەر وەردەگرێت، بەڵام دایک و باوکی و دو برا بچوکەکەی تا ئێستا هیچ زانیاریه‌ك له‌باره‌یانه‌وه‌ نیە.

پەیوەندیدار