شاندی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان سەردانی مەکتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانی کرد، سەرەتا شاندی یەکێتی نەتەوەیی پیرۆزبایی لە یادی 36 ساڵەی دامەزراندنی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کرد و لە دیداری هەردوولادا رەوشی سیاسی کوردستان و ناوچەکە باسکرا.
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا جەخت لە پێویستیی بوونی دەستوورێکی دیموکراتی ومەدەنی بۆ هەرێمی کوردستان کرا که رەنگدانەوەی خواستی خەڵکی کوردستان و هەموو پێکهاتەکانی بێت .
هەر لەو دیدارەدا گفتوگۆ لەسەر گرینگی هەڵبژاردنی کۆمیسیۆنێکی نوێی سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی کرا کە بەشێوەیەکی پیشەیی و بێ لایەنی کارەکانی ئەنجام بدات. لە دوا تەوەری دیدارەکەدا پتەوكردنی یەیوەندییەکانی نێوان حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان باسکرا.


