داعش به‌رپرسیارێتی تیرۆركردنی ئه‌فسه‌رێكی باڵای وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقی گرته‌ ئه‌ستۆ


دوای هه‌فته‌یه‌ك له‌ رفاندنی رێكخراوی داعش به‌رپرسیارێتی تیرۆركردنی عه‌قید یاسر ئه‌لجۆرانی، به‌ڕێوبه‌ری پاسپۆرتی ئه‌عزه‌مییه‌ی گرته‌ ئه‌ستۆ.

هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌ سنووری پارێزگای دیاله‌، عه‌قید یاسر ئه‌لجۆرانی له‌ لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه‌ رفێندرابوو.

دوای هه‌وڵدانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق بۆ دیاركردنی چاره‌نووسی، ئه‌مڕۆ رێكخراوی داعش گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی تایبه‌ت به‌ تیرۆركردنی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی بڵاوكرده‌وه‌.

وه‌ك له‌ گرته‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌فسه‌ره‌كه‌ رفێندراوه‌ و دواتر جلوبه‌رگی ره‌نگ پرته‌قاڵی له‌به‌ر كراوه‌ و له‌ شوێنێكی كراوه‌دا، كه‌ ئاڵای داعش ده‌بینرێت، تیرۆر ده‌كرێت.

بێستون لەتیف

پەیوەندیدار