لە شارۆچکەی فەتحییەی سەربە پارێزگای موغلاى وڵاتى تورکیا، (32) کۆچبەری نایاسای دوای لەکارکەوتنی بەلەمە لاستیکییەکەیان و نزیکبونەوەیان لە کەناراوەکانی شارۆچکەکە، رزگارکران.
تیمەکانی فەرماندەیی ھێزەکانی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا رایانگەیاند: دوای ئەوەی زانیاریان پێگەیشت کە ژمارەیەک کۆچبەری نایاسایی بەھۆی لەکارکەوتنی ماتۆری بەلەمە لاستیکییەکەیان گەیشتوونەتە کەناراوەکانی ئەو شارۆچکەیە، دەستیان بە جوڵەکرد.
دەشڵێت: تیمە پەیوەندیدارەکان توانیان (32) کۆچبەری نایاسایی لە نێو ئەو بەلەمە لاستیکییە رزگاربکەن.
هەرچەند ئاماژە بە ناسنامەى کۆچبەرەکان نەکراوە، بەڵام دوای تەواوبوونی رێکارەکانیان، کۆچبەرەکان رادەستی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانگەی کۆچ لە پارێزگاکە کراون.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە چەند رۆژى رابردودا سێ یەختى کۆچبەران لە ناو دەریاى ئیجەدا نقوم بون و بەو هۆیەوە نۆ کۆچبەرى کورد خنکان و (23) کۆچبەرى دیکەش بێسەروشوێنن.
بێستون لەتیف