ڕۆژنامەى زەسەنی بەریتانی ئاشکرایکرد، هۆگۆ مارادۆنای 52 ساڵ و برا بچووکی ئەفسانەى ئەرجەنتینی دیگۆ ئارماندۆ بەهۆی جەڵتەى دڵەوە و لە شاری ناپۆلی ئیتاڵیا گیانی لەدەستداوە.
ڕۆژنامە ئاشکرایکرد، هۆگۆ یاریزانی تۆپی پێ بووە و لەتەمەنی 18 ساڵیدا و بەهەمان شێوەى مارادۆنا گرێبەستی گەڵ ناپۆلیدا کردوو، بەڵام دواتر بە شێوەى خواستن چووەتە ئاسکۆلی و ناوەندکارە ئەرجەنتینییەکە دواتر یاری بۆ یانەکانی ڕایۆڤایکانۆ لە ئیسپانیا و ڕابید ڤێنای نەمسایی کردووە و لە 13 ساڵی یاریکردنیدا خاوەنی 88 گۆڵ بووە لە 250 یاریدا.
![](https://estanews.net/wp-content/uploads/2021/12/image-9-1024x576.jpg)
گیانلەدەستدانی هۆگۆ لەتەمەنی 52 ساڵیدا لە کاتێکدایە ساڵی ڕابردوو و لە کۆتاییەکانی مانگی تشرینی دووەم دیگۆی برا گەورەى بەهۆی نەخۆشییەوە و لەتەمەنی 60 ساڵیدا گیانی لەدەستدا کە یەکێک بوو لە ئەفسانەکانی تۆپی پێ لە جیهاندا.
بێستون لەتیف