دوای ئەوەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق داوای لە سەرۆکایەتی کۆمارکرد داوای دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بکات، بەگوێرەی میدیاکان، رەنگە ئەمڕۆ سەرۆکایەتی کۆمار لەو بارەوە مەرسومێکی کۆماری دەربکات و داوای دانیشتنی پەرلەمان بکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، رەنگە ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکایەتی کۆماری عێراق مەرسومێکی کۆماری دەربکات و تیایدا، بانگهێشتی پەلەمانتارانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق بکات تاوەکو لە چەند رۆژی داهاتووی ساڵی نوێدا یەکەم دانیشتنی پەرلەمان ئەنجام بدەن
بەگوێرەی زانیارییەکان دانیشتنەکەی پەرلەمانی عێراق لە ٩ یاخود ١٠ی مانگی داهاتوودا ئەنجام دەدرێت.
رۆژی ٢٧ی ئەم مانگە، دادگای فیدراڵی عێراق، ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی ١٠ی تشرینی یەکەمی رابردووی پەسەند کرد.
رۆژی ٢٨ی ئەم مانگە، کۆمسیۆنی سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق داوای لە سەرۆکایەتی کۆمار کرد ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق پەسەند بکات، دوای ئەوەی دادگای فیدڕاڵی پەسەندیکرد.