وته‌بێژی پۆلیسی سۆران رایگه‌یاند، شه‌وی رابردو هێزه‌كانیان له‌روداوێكی كوشتن ئاگاداركراونه‌ته‌وه و دوای روداوه‌كه‌ش تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیركراوه.
موقه‌ده‌م شه‌ماڵ دێواری، وته‌بێژی پۆلیسی سۆران رایگه‌یاند، “كاتژمێر 1:00ی شه‌وی رابردو بنکەی پۆلیسی قەسرێ ئاگادارکراونەتەوە لەبونی تەرمی هاوڵاتییەکی دانیشتوی ناحیەی قسرێ دەست بەجێ گەیشتنە شوێنی روداوه‌كه، ده‌ركه‌وت كه مێردمنداڵێك كه له دایكبوی ساڵی 1999یه له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به چه‌قۆ كوژراوه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “كێشه‌كه له‌نێوان دو هاوڕێدا رویداوه و به‌هۆیه‌وه یه‌كێكیان كوژراوه، دوای روداوه‌كه‌ش تەرمی كوژراوه‌كه رەوانەی پزیشکی دادی کراوه و تا ئێستا لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێت”.
وته‌بێژی پۆلیسی سۆران باسی له‌وه‌شكرد، “دوای لێکۆڵینەوە لەو روداوە توانرا بەماوەیەکی کورت تۆمەتباری روداوەکە ده‌ستگیربكرێت و له ئێستاشدا ته‌پێی مادەی 406 لە یسای سزادانی عێراقی ده‌ستگیركراوه”.