نرخی نەوت بە بەرزی مایەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٧٧ دۆلار و ٧٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد لە دوێنێ نرخەکەی دابەزیوە

ھاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٧٥ دۆلار و ٢١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بەگوێرەی پێشبینییەکان لە ساڵی ٢٠٢٢دا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
پێشتر، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوە کردبوو، “نرخی ھەر بەرمیلێک نەوت بۆ ١٠٠ دۆلار بەرزدەبێتەوە، بەڵام بەردەوام نابێت.

پەیوەندیدار