بەڕێوەبەرێتی گشتی پەروەردەی پارێزگای دهۆك فەرمانی دەستبەكاربونەوەی بۆ چوار مامۆستای زیندانیكراوی بادینان دەركرد، له‌وانه مامۆستا بەدەل بەرواری، دوای ئەوەی لە زیندان ئازادكران.
به‌پێی نوسراوێك كه واژۆی عومه‌ر عه‌لی ته‌ها، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پەروەردەی پارێزگای دهۆكی له‌سه‌ره تیایدا هاتوه، “ئاگادارتان ده‌كه‌ین هه‌ریه‌كه له فرسه‌ت ئه‌حمه‌د سه‌عید، فه‌رمانبه‌رو یاریده‌ده‌ری ئه‌ندازیار، به‌ده‌ل عه‌بدولباقی، مامۆستای بنه‌ڕه‌تی، سلێمانی مو‌سا ئه‌حمه‌د، مامۆستای بنه‌ڕه‌تی و جه‌مال خه‌لیل مه‌جید، مامۆستای بنه‌ڕه‌تی ده‌ستبكه‌نه‌وه به كاركردن”.
هاوكات مامۆستا بەدەل بەرواری لە هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاویكرده‌وه، “ئه‌مڕۆ 3ی 1ی 2022 فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربونی من و چه‌ندین مامۆستا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ده‌رچوه”.
20ی مانگی (تشرینی یەکەم/10)ی ساڵی رابردو مامۆستا بەدەل بەرواری لە زیندان ئازادکرا، کە لە (ئایار/5)ی 2020 لە شاری دهۆک دەستگیرکرا، دۆسیەکەی گواسترایەوە شاری هەولێر، رۆژی 19-10-2021 لە دادگای کەتنی دوی هەولێر، دادگایی کرا و بە یەک ساڵ بەندکردن سزادرا.