ئه‌مریكا : ڤاكسینی فایزه‌ر بۆ ته‌مه‌نی 12-15 ساڵان په‌سه‌ند كرا

فه‌رمانگه‌ی ده‌رمان و خۆراكی ئه‌مریكا، ناسراو به‌ (FDA)، به‌كارهێنانی له‌ناكاوی دۆزی پشتیوانیی ڤاكسینی فایزه‌ر/بایۆنتێكی بۆ نه‌وجه‌وانانی ته‌مه‌ن ١٢-١٥ ساڵان، په‌سه‌ند كرد.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌كه‌وه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، هاوكات ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه‌ پێویسته‌ دوای دۆزی دووه‌م تێبپه‌ڕێت كه‌ پێشتر بریتی بووه‌ له‌ شه‌ش مانگ بۆ كه‌سانی سه‌روو ١٢ ساڵان، بۆ پێنج مانگ كه‌مكراوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی ناوه‌نده‌كانی كۆنترۆڵكردن و رێگرییكردن له‌ نه‌خۆشییه‌كان له‌ ئه‌مریكا (CDC)، له‌ كۆی نزیكه‌ی هه‌شت ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار كه‌س كه‌ ته‌مه‌نیان له‌نێوان ١٢-١٥ ساڵاندایه‌، نزیكه‌ی پێنج ملیۆن كه‌سیان هه‌ردوو دۆز ڤاكسینیان وه‌رگرتووه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كرێت، ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌ نێوان ١٢-١٥ ساڵدایه‌، ماوه‌ی پێنج مانگ زیاتره‌ هه‌ردوو دۆزی ڤاكسینیان وه‌رگرتووه‌ و ئێستا مافی ئه‌وه‌یان دۆزی پشتیوانی وه‌ربگرن.

پەیوەندیدار