ئیبراهیم ڕەئیسی : داوای دادگاییكردنی تره‌مپ ده‌كات

سەرکۆماری ئێران داوای دادگاییكردنی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ و وەزیری پێشووی دەرەوە، مایک پۆمپیۆ ده‌كات .

لە تارانی پایتەختی ئێران و شارەکانی دیکەی ئەو وڵاتە، چەندین چالاکی بۆ یادکردنەوەی دووەمین ساڵیادی کوشتنی سەرکردەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سولەیمانی لە ھێرشێکی ئاسمانیی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، بەڕێوەچوو.
چالاکییەکەی تارانی پایتەخت بە ئامادەبوونی، سەرکۆماری ئێران، ئیبراھیم رەئیسی، فەرماندەی گشتیی سوپاری پاسداران، حوسەین سەلامی، فەرماندەی فەیلەقی قودس، ئیسماعیل قائانی، سەرۆکی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەھلی حەقی عێراقی، قەیس خەزعەلی و خێزانی قاسم سولەیمانی بەڕێوەچوو.

ئیبراھیم رەئیسی، لە میانی گوتارێکیدا لە رێورەسمەکە جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ و وەزیری پێشووی دەرەوە، مایک پۆمپیۆ کە فەرمانی تیرۆرکردنەکەیان داوە، سزا بدرێن و گوتی: “ئەگەر میکانیزمێکی دادپەروەرانە دانەمەزرێـت و ترەمپ و پۆمپیۆ لە بەرامبەر ئەو تاوانانەی ئەنجامیانداوە دادگایی نەکرێن و سزا نەدرێن، ئەوە تەواوی بەرپرسە ئەمریکییەکان ئەوە بزانن کە تۆڵە دەسەندرێتەوە

پەیوەندیدار