دەستەی گشتیی گومرگەکانی عێراق ڕایگەیاند، لەساڵی 2021دا بەراورد بەساڵی پێشوو، داهاتەکانیان بەڕێژەی لەسەدا 15 بەرزبۆتەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیهنراوێکی دەستەی گشتیی گومرگەکانی عێراق، داهاتی لەساڵی 2021ی گومرگەکانی عێراق گەیشتۆتە (1001413859817) یەک ترلیۆنو ملیارێکو چوارسەدو سیازدە ملیۆنو هەش سەدو پەنجاو نۆ هەزارو هەش سەدو حەڤدە دینار.
ئهوهش ڕونكراوهتهوه، لەکاتێکدا لەساڵی 2020دا ئەو داهاتە بەدەستهاتوە بریتیبوە لە(863161392512) هەش سەدو شەستو سێ ملیارو سەدو شەستو یەک ملیۆنو سێسەدو نەوەدو دوو هەزارو پێنجسەدو دوازدە دینار.
لەبەشێکی تری ڕاگەیەنراوەکەی دەستەی گشتیی گومرگەکانی عێراقدا هاتوە، “لەدوای دەستبەکاربونی شاکر مەحمود زوبەیدی بەڕێوەبەری گشتیی نوێی دەستەکە، چاو بەهەموو ئەو جیاوازییە گومرگیانەدا خشێنراوەتەوە کە بەشێک لەکۆمپانیاکان لێی سودمەندبون”.
هەروەک جەخت لەبەردەوامیی سەلامەتی ئەنجامدانی وردبینی لەنوسراوەکان کراوەتەوە کە بەهۆیەوە ڕێژەی داهاتەکان بەرزبونەوەیان بەخۆوە بینیو.