سەرۆكی ئەمەریكا: ترەمپ تاکە سەرۆک بو هەوڵیدا رێگری لە گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات بکات

جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا، سەرۆکی پێشوی وڵاتەکەی تۆمەتبار دەکات بە هەوڵدان بۆ رێگریکردن لە گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی شکستی هێنا.

لە ساڵیادی هێرشکردنە سەر بارەگای کۆنگرێس لە شەشی کانونی یەکەمی ساڵی (2021) جۆ بایدن، سەرۆکی ویلاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا لە وتەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، بۆ یەکەمجار لە مێژوی ئەمەریکادا سەرۆکێک نەک تەنها هەڵبژاردنی دۆڕاند، بەڵکو هەوڵیدا رێگری بکات لە دەستاودەستکردنی ئاشتیانەی دەسەڵات و گروپێکی چەکداریی توندڕەو هێرشیان کردە سەر حەرەمی کاپیتۆڵ.

ئاماژەی بەوەشکرد، ترەمپ تۆڕێکی درۆکردنی دروستکردبوو، هەروەها خواستی زیادکردنی دەسەڵاتی هەبو وەک لە جێبەجێکردنی بنەماکان.

جۆبایدن هیوای خواست هەرگیز سەرۆكێكی دیكە دووبارە نەبێتەوە لە شێوەی سەرۆكی ڕابردووی ووڵات دۆناڵد ترەمپ .

Bestun latef

پەیوەندیدار