خانمە گۆرانیبێژی بەڕەگەز مەغریبی سەمیرە سەعید چەند وێنەیەکی نوێی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردەوە.
سەمیرە سەعید، لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “ئینیستاگرام” نوێترین وێنەی خۆیی لە تەمەنی ٦٣ساڵیدا بڵاوکردەوە، وەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێت سەمیرە بەڕێکخستنی دیزاینی جلوبەرگەکانی و ڕێکخستنی قژی و گرنگیدان بەخۆیی وایکردووە بەردەوام لەنوێبوونەوەدا بێت و گەنجانە دەربکەوێت.
ئەم خانمە لە دایكبووی ساڵی ١٩٥٨ە بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە بەردەوام لە نوێبونەوە و جوانیدایە و لە نوێترین وێنەیدا وەك خانمێكی تەمەن ٢٠ ساڵان دەردەكەوێت و بەردەوام ڕۆحی نوێبونەوەی تیادایە.
هەروەها سەمیرە یەکێکە لە گۆرانیبێژە مەغریبییە بەناوبانگەکان، خاوەنی چەندین ئەلبووم و کلیپی گۆرانییە، لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا، خاوەن ھەوادارێکی زۆرە