لە خولی ئەڵمانیا دۆرتمۆند ڕیمۆنتادای کرد و بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە ئینتراختی بردەوە.
لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی 18ی خولی ئەڵمانیا، یانەی بروسیا دۆرتمۆند بەرامبەر یانەی ئینتراخت فرانکفۆرت یاریکرد.
تایمی یەکەم بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی ئینتراخت کۆتاییهات، گۆڵەکانیش رافاێل سانتۆس لە خولەکەکانی 15 و 24 تۆماریکردن.
لە تایمی دووەمدا یاریزانانی دۆرتمۆند لە 20 خولەکی کۆتایی یاریەکەدس ڕیمۆنتادایان کرد و سێ گۆڵیان لە خولەکەکانی 71و 87 و 89 لەڕێگەی یاریزانان سۆرگان هازارد و بیلینگهام و مەحمود داود تۆمارکرد و یاریەکەیان بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە سوودی یانەکەیان کۆتایی پێهێنا.
بەم ئەنجامە، بروسیا دۆرتمۆند خاڵەکانی گەیاندە 37 خاڵ و لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیدایە بە جیاوازی شەش خاڵ لەگەڵ شەش خاڵ لەگەڵ بایرن میونشنی پێشەنگ، ئینتراختیش 27 خاڵی هەیە و پلەی حەوتەمی گرتوە.