پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى تۆمەتبارێکى راگەیاند کە پێشتر تەقەى لە سێ کەس کردبو و بریندارى کردبون.
لە راگەیەنراوێکدا، پۆلیسى سلێمانى رایگەیاند: تۆمەتبارێک لەشاخی ئەزمەڕ تەقەی کردبو و سێ هاوڵاتی بریندار کردبوو ، دوای وەرگرتنی وتەی سکاڵاکاران و فەرمانی دادوەر و لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس توانرا تۆمەتبارەکە لەلایەن بنکەی پۆلیسی کوردساتەوە دەستگیر بکرێت.
دەشڵێت: لەکاتی دەستگیکردنی تۆمەتبارەکەدا كه هەوڵی هەڵاتنی دابو، دهستگیرا بهسهر چهكێكى جۆرى دهمانچه كهتهقهكهى پێكردبوو .
پۆلیس باسى لەوەشکردووە، لە ئێستادا تۆمەتبار ( ئ. م. م ) بە فەرمانی دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.