لە ماوەی کەمتر لە 10 رۆژدا چوار مێرمنداڵ لە شارەکانی ئورمیە، مەهاباد و سەقز کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردهوه، رۆژی یەکشەممە 9ی كانوونی دووهمی 2022، مێرمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵی خەڵکی ئورمیە بە ناوی محەمەد غەفاری، لە سەیرانگای بەند لە شاری ئورمیە بە هۆی کێشەی كۆمهڵایهتییهوه بە چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ڕۆژی چوارشەممەی رابردوو، مێرمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵ لە شاری سەقز بە ناوی بورهان ئاهەنی بە هۆی کێشەی كۆمهڵایهتییهوه لە رێگای خواردنی حەب کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
لەلایەکی دیکەوە، رۆژی دووشەممەی رابردووتر، مێرمنداڵێکی تر خەڵکی مەهاباد بە ناوی سەردار حوسێنی، بە هۆی کێشەی خێزانی و بە چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
هەروەها، رۆژی یەکشەممەی رابردوتر محەمەد قزڵباش، تەمەن 17 ساڵ و خەڵکی ئورمیە لە رێگای خواردنی حەبی برنج کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. هۆکاری خۆکوشتنی ئەم مێرمنداڵە کێشەی كۆمهڵایهتی راگەیەندراوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی رێکخراوی هەنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ، لە ماوەی ساڵی 2021 دا لانیکەم 52 مێرمنداڵی خوار 18 ساڵ (29 کچ و 23 کوڕ) لە شارە جیاجیاکانی کوردستانی رۆژههڵات کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی 11 کەسیان لهخوار 14 ساڵ بوون.