بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان بڕیاریدا به ده‌ركردنی دو هه‌زار و 840 چه‌كدار له‌ریزه‌كانی، ئه‌مه‌شی وه‌ك به‌شێك له پرۆسه‌ی “وردبینیكردن” وه‌سفكرد و هۆكاره‌كه‌شی بۆ پابه‌ندنه‌بونیان بوه به‌بڕیار و رێنماییه‌كان و تێوه‌لاگانیشیان له‌گه‌نده‌ڵی هۆكارێكی دیكه‌ی دورخستنه‌وه‌یانه.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌فغانستان، دو هه‌زار و 840 چه‌كداری بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان له‌ڕیزه‌كانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه له‌چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی “وردبینیكردن” ده‌ركراون و سزادراون، هۆكاری ده‌ركردنیان بۆ ئه‌نجامدانی پێشێلكاری و پابه‌ند نه‌بن به‌بڕیار و رێنماییه‌كانی بزوتنه‌وه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له‌تیفوڵا حه‌كیمی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری رایگه‌یاندوه، “ئامانج له‌دورخستنه‌وه‌ی به‌شێك له چه‌كداره‌كان له ماوه‌ی ئه‌م پڕۆسه‌ی وردبینیكردنه‌دا، بۆئه‌وه‌یه بتوانین له داهاتودا هێزێكی پاكی سه‌ربازی و پۆلیسی دروست بكه‌ین
وتیشی، “دیارترینیان هۆكاره‌كان بۆ دورخستنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه بریتی بوه له‌وه‌ی ده‌ستیان هه‌بوه له دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی و ده‌رمان و ده‌ستتێوه‌ردانیان له ژیانی تایبه‌تی خه‌ڵك، به‌شێكیشیان په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ داعش هه‌بوه”.
بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان رایگه‌یاندبو، لیژنه‌یه‌كی دامه‌زراندوه بۆ دیاریكردنی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی له‌ژێر ئاڵای ئه‌فغانستاندا سه‌رپێچی رێنماییه‌كانی ده‌كه‌ن.