بەرەەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێزی یەک لە دوای یەک لە شارەکانی کرماشان، سنە، هەمەدان، کامیاران، جوانڕۆ، پاوە و سەلای باوەجانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان بیستراوە.
ئەرسەلان یارئەحمەدی، سەرۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی کردووەتەوە کە دەنگی ئەو تەقینەوانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە جۆرێک بووە کە لە هەریەکە لە شارەکانی سنە و کامێران و جوانڕۆ و پاوە و سەلاسی باوەجانی و داڵاهۆش بیستراوە.
ئاماژەی بە ئەوەش داوە کە بەشێکی زۆری خەڵک ماڵەکانیان چۆڵ کردووە، هێشتا دیار نییە کە هۆکاری ئەو دەنگانە چییە و ئەمەش دڵەڕاوکێی لەنێو خەڵک دروست کردووە.
لەلایەکی دیکەوە بەشێک لە میدیا ئێرانییەکان بڵاویانکردەوە کە ئەو تەقینەوانە راهێنانێکی سەربازی سوپای پاسداران بووە کە لەسەر چەند جۆرە موشەکێک کردویانە.
لەسەر ئەو تەقینەوانە تائێستا لایەنە فەرمییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ روونکردنەوەیەکیان بڵاونەکردوەتەوە.