نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

نرخی نەوت لەمڕۆدا، جارێکی دیکە بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی، بلومبێرگی ئابوریش ئاشکرایدەکات، تەقینەوەی بۆری نەوتی هەرێم هۆکاری بەرزبزنەوەی زیاتری نرخی نەوتە.

تۆڕی هەواڵی بلومبێرگی ئابور رایگەیاند: دوای تەقینەوەی هیڵی بۆری نەوتی نێوان عێراق و تورکیا، لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی نەوت لە جیهاندا نرخی نەوت بەردەوام بووە لە بەرزبونەوە.

بلوملێرگ رونیشیکردۆتەوە، ئەو هێڵی بۆرییە رۆژانە (450) هەزار بەرمیل نەوت لە عێراقەوە بۆ بەندەری جیهان دەگوێزێتەوە، بۆیە راگرتنی گواستنەوەی نەوت لەو بۆریەوە کاریگەری دەبێت لەسەر بەرزبونەوەی نرخی نەوت لە جیهاندا.

ئەوەش لە کاتێکدایە، شەوی رابردو لە دیوی تورکیا و لە نزیک پارێزگای کاهرەمانمار تەقینەوەیەک لە بۆری گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جیهان، رویدا.

لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیدا، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبویەوە کە یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە (88.70) دۆلار لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە و ئەوەش بەرزترین ئاستە لەدوای مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی (2014)ەوە.

بەپێی ئامارەکانی ناوەندەکانی پیشەسازی نەوت، تەنها لە مانگی یەکی (2022) تا ئێستا، بۆرییەکە زیاتر لە پێنج ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستانی بۆ بازاڕەکانی جیهان گواستۆتەوە

پەیوەندیدار