تەرمى نۆ کۆچبەرى دیکە دەگەڕێنرێنەوە هەرێم

ئا : بێستون لەتیف – ئێستانیوز

دەزگاى لوتکە بۆ کاروبارى کۆچبەران رایدەگەیەنێت؛ لە رۆژانى داهاتودا، تەرمى نۆ کۆچبەرى دیکە دەگەڕێنرێنەوە هەرێم کە هەشتیان لە رەگەزى مێن.

دەزگاى لوتکە رایگەیاند: بڕیارە سبەینێ، تەرمی چوار لە قوربانیانی دەریای ئیجە  لە ئەسینای پایتەختی یۆنان بەڕی بکرێن و لەئێوارەی (29/1/2022) بگەنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و رادەستی کەسوکاریان بکرێنەوە.

وتیشی تەرمی پێنج لە قوربانیانی ئەو روداوەش لە گەشتی دوەمدا و لە ڕێکەوتی (29/1/2022) لە ئەسینای پایتەختی یۆنان بەڕێدەکرێن ئێوارەی (1/2/2022) دەگەنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.

لاى خۆیەوە، ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە رایگەیاند: تەرمى هەر نۆ کۆچبەرەکە هاوڵاتی هەرێمی کوردستانن و هەشت کۆچبەریان لە ڕەگەزی مێ و یەک کۆچبەریش لە ڕەگەزی نێرە، کە لەئەنجامی ژێر ئاوکەوتنی یەختێک لە ڕێکەوتی (23/12/2022) لە دەریای ئیجە نزیک دوورگەی ئاتیکیثیرای یۆنان گیانیان لەدەستداوە و (57) کۆچبەریش رزگار بوی ڕوداوەکە بوون.

ئاشکراشى کرد، تێچوی گەڕانەوەی تەرمەکان لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دابینکراوە.

پەیوەندیدار