ئا : بێستون لەتیف – ئێستانیوز
به‌رپرسی كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریكا، برێت مه‌كگۆرک رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی “هه‌رگیز په‌یوه‌ندییه‌كان”ی له‌گه‌ڵ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ئاسایی ناكاته‌وه.
Middleeasteye بڵاوی كرده‌وه مه‌كگۆرك له میانی به‌شداریكردن له‌و كۆبوونه‌وه ئۆنلاینه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌قفی ئاشتی نێوده‌وڵه‌تیی Carnegie ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه له‌گه‌ڵ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كاندا نین له‌گه‌ڵ رژێمی ئه‌سه‌د و ئه‌وان هه‌رگیز په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵدا ئاسایی ناكه‌نه‌وه.
مه‌كگۆرک به‌بێ چوونه ناو ورده‌كاری ئه‌وه‌ی كه ئاخۆ ئه‌وان ئاسته‌نگ دروست ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانه‌كانیان په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ رژێمی ئه‌سه‌د ئاسایی بكه‌نه‌وه، گوتی: “(ئه‌وان) هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بپارێزن و به‌رده‌وام بن له پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان”.
مه‌كگۆرک به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان جیاوازه له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌منی له‌نێوان سووریا و وڵاتانی هاوسێیدا، گوتی: “بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ئوردن بیه‌وێت له‌باره‌ی ئاسایشی سنووره‌وه له‌گه‌ڵ سووریا گفتوگۆ بكات ناڵێین نه‌خێر. ئه‌مه زۆر جیاوازه له ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ رژێم”.