کۆریاى باشور بوو بە دووەم هەڵبژاردەى ئاسیا بگاتە مۆندیال

کۆریای باشور بوو بە دووەم هەڵبژاردەی ئاسیا سەرکەوتن بۆ مۆندیال مسۆگەر بکات و ئێرانیش هیوای بۆ عێراق گەڕاندەوە.

لە جەولەی هەشتەمی کۆمەڵەی یەکەمی قۆناغی کۆتایی پاڵاوتنی نەتەوەکانی ئاسیا بۆ مۆندیالی 2022ی قەتەر، هەڵبژاردەی کۆریای باشور بوو بە میوانی هەڵبژاردەی سوریا.

کۆریای باشور بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەکەی بردەوە و جین سۆ کیم و چانگ هون کون گۆڵەکانیان لە خولەکەکانی 53 و 71دا تۆمارکرد.

بەم ئەنجامە، کۆریای باشور دوای هەڵبژاردەی ئێران بوو بە دووەم هەڵبژاردەی ئاسیا سەرکەوتن بۆ مۆندیال بەدەستبهێنێت و بە 20 خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی پاڵاوتنەکاندایە.

لە یارییەکی تری هەمان کۆمەڵەدا، ئێران لە یاریگای ئازادی میوانداری هەڵبژاردەی ئیماراتی کرد و بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر یارییەکەی لێ بردەوە و بە 22 خاڵ پارێزگاری لە پێشەنگی ڕیزبەندیەکە کرد.

هاوکات ئێران هیواشی بۆ هەڵبژاردەی عێراق گەڕاندەوە، بەوەی خاڵەکانی ئیماراتی بە نۆ خاڵ لە پلەی سێیەمدا هێشتەوە و جیاوازیەکەی لەگەڵ عێراق بۆ چوار خاڵ کەمکردەوە، کە عێراق بە پێنج خاڵ لە پلەی پێنجەمدایە.

پەیوەندیدار