بەپێی راپۆرتی رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریكایی هەڵسەنگاندن بۆ هێرشی چاوەڕوانكراوی رووسیا بۆ سەر ئۆكرانیا كراوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ئامادەكارییەكانی رووسیا بۆ هێرشكردنەسەر ئۆكرانیا بەرەو كۆتایی دەچن.
لە ئەگەری ئەنجامدانی هێرشەكەدا بۆ داگیركردنی ئۆكرانیا چاوەڕێدەكرێت، 50 هەزار سڤیل بكوژرێن، سەرۆكی ئۆكرانیا و حكومەت لە ماوەی دوو رۆژدا بڕووخێندرێن، ملیۆنان كەس ئاوارە ببن.
رۆژنامەكە، ئاماژەی بەوەكردووە مەترسیی زیادبوون بەتایبەت لە درێژەی راگواستنی هێزی رووسیا و یەكە شەڕكەرەكان بۆ سنوورەكانی ئۆكرانیا و بێلاڕووس.
بەپێی زانیارییەكان 70%ی هێزو یەكەی شەڕكەر رەوانەی سنوورەكانی ئۆكرانیا كراوە، كە مۆسكۆ بۆ داگیركردنی ئۆكرانیا بە پێویستی دەزانێت و ژمارەیان دەگاتە 62 هەزار سەرباز و دەیان هەزار كەسی دیكە لە هێزی پشتیوانی لۆجیستی و هەوایی و پزیشكی.
كاربەدەستانی ئەمریكایی دەڵێن رووسیا 100 هەزار سەربازی لە سنووری ئۆكرانیا بڵاوەپێكردووە، بەڵام هێندێك بەرپرسی دیكەی خۆرئاوایی دەڵێن هێزەكانی رووسیا دەگاتە 130 هەزار كەس.