کۆمپانیای “هواوی” ڕایگەیاندوە، جانتایەکی قوتابخانەیی هۆشمەندی بەرهەمهێناوە کە بەسیستەمی بەگەڕخستنی OS Harmony کاردەکاتو سیستەمی دیاریکردنی پێگە “جی پی ئێس”ی لەسەر کاردەکات، کەبەهۆیەوە ڕێگە بەکەسوکاری دەدات پێگەی منداڵەکە یان جانتاکە لەڕێگای ئەپێکەوە کە بەجانتاکەوە لکێنراوە، بزانرێت.
کۆمپانیا چینییەکە ڕونیکردۆتەوە، بەشێوەیەک ئەپەکە ڕێکبخەن کە لەکاتی گەیشتنی بەقوتابخانە یان جێهێشتنیو گەیشتنەوەی بەماڵ، نۆتیفیکەشنیان بۆ بنێرێت.
جانتا هۆشمەندەکە شاشەیەکی قەبارە 1.54 ئینچی تێدایە کە هەموو بەیانییەکان خشتەی وانەکانی ڕۆژانە بەشێوەیەکی دیجیتاڵی پیشاندەدات.
یەکێکی تر لەتایبەتمەندییەکانی جانتا قوتابخانەییە هۆشمەندەکە ئەوەیە کە پشتگیریی لەپۆلی پاراستنی IP67 دەکات، هەربۆیە بەرگەی تەڕبون دەگرێت.