مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت سه‌رچاوه‌ی داهاتی داعش 25 تا 50 ملیۆن دۆلار بێت

ڤلادیمیر ڤۆرۆنكۆڤ، به‌ڕێوبه‌ری یه‌كه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، رایگه‌یاند 6-10 هه‌زار ئه‌ندامی داعش له‌ سووریا و عێراق هه‌ن.
ڤلادیمیر ڤۆرۆنكۆڤ له‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی رایگه‌یاند كه‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش به‌رده‌وامن بۆسه‌ر ئاسایش و ئارامی نێوده‌وڵه‌تی و گوتی: “وێڕای له‌ده‌ستدانی سه‌ركرده‌ و زیانبه‌ركه‌وتنه‌كانی رابردوو، كه‌چی داعش سه‌رله‌نوێ خۆی رێك خستووه‌ته‌وه‌ و په‌لاماره‌كانی زیاد كردووه‌ له‌ ناوچه‌كانی پێكدادان و 6-10 هه‌زار ئه‌ندامی داعش هه‌ن له‌ سووریا و عێراق”.

ڤلادیمیر ڤۆرۆنكۆڤ به‌ جه‌خت كردنه‌وه‌ له‌وه‌ی گرووپه‌كانی دیكه‌ی سه‌ربه‌ داعش به‌ خێرایییه‌كی هه‌راسانكه‌ر له‌ گه‌شه‌سه‌ندندان، هۆشداری دا له‌وه‌ی زیادبوونی چالاكییه‌كانی ئه‌م گرووپانه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ ناوه‌ڕاست، رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای ئه‌فریقا ئاكامی زۆر مه‌ترسیداری لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌.

به‌پێی راپۆرتی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت سه‌رچاوه‌ی داهاتی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، 25-50 ملیۆن دۆلار بێت.

پەیوەندیدار