وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌كی فه‌رمانبه‌ران و بۆ ئه‌مڕۆ مووچه‌ی نۆ شوێن دابه‌ش ده‌كرێت.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی دارایی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10ی شوباتی 2022، هەریەکە لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم و دەستەی ژینگە مووچەکانیان وەردەگرن.
هەروەها ئاماژەی بەوەشدا، گەر هیچ کێشەیەک روونەدات، ئەوا دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاكی، كۆمیسۆنی هەڵبژاردنەكان و دەزگای مین-یش مووچەکانیان وەردەگرن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه تا ئێستا زۆرترین وه‌زاره‌ت و ده‌سته ماون مووچه‌ی مانگی یه‌ك وه‌ربگرن و حكومه‌تی هه‌رێم بۆ كۆتایی هێنان به دابه‌شكردنی مووچه، چاوه‌ڕوانی هاتنی 200 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا ده‌كات.




